zagros news agency

لامین یەماڵ؛هێشتا زووە تاکو بزانین کێ باشترینە

لەپێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سعودیا لامین یەماڵی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هاتە بەردەمی میدیاکان و باسی ئاستی هەڵبژاردەکە کرد و ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان کرد بەوەی پەلەی زۆر دەکەن لەبڕیاردان.

لامین دەربارەی ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی؛هێشتا لەسەرتاین و جارێ زووە تاکو بزانین کێ دەبێتە پاڵەوان و کێ باشترینە،بەڕاستی ڕۆژنامەنووسان زۆر پەلە دەکەن لەبڕیاردان،کات زۆر ماوە،سەیرکەن پورتوگال 3 خاڵی هەیە و فەڕەنسا 3 خاڵی هەیە و ئەرجەنتین سێ خاڵی هەیە،یانی تۆ دەتەوێت بەئەنجامی ئەم سەرەتایە بڵێی ئەرجەنتین و فەڕەنسا لەیاری کۆتایین،بەڵام زۆر هەڵەن،تاکو 19 مانگ دەردەکەوێت کێ باشترینە.

ئەم لێدوانەی لامین دوای ئەوە دێت ئیسپانیا لەیاری ڕابردوویدا دووچاری بەرامبەربوونێکی چاوەڕوان نەکراو بووە بەرامبەر کەیپ ڤێرد،کە ئەمەش بێهێوایی خستە دەڵی هاندەرانی ماتادۆر،بەڵام قسەکانی لامین وەکو دڵنیاییەکە لەپێناو سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە لەداهاتوودا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

رامۆس بە هەموو شێوەیەک وازهێنان رەتدەکاتەوە

یاسین

ماکس ئیبەرل: لویس دیاز لە بایرن میونشن دەدرەوشێتەوە

یاسین

توڕەیی لاپۆرتا دوای یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەنجامی کۆتاییەوە بووە

یاسین