zagros news agency

پەرلەمانی عێراق: زیاتر لە 100 پڕۆژەیاسا ئامادەی پەسەندکردنن

 

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 100 پڕۆژەیاسا هێشتا لە نۆرەی چاوەڕوانیدان و پێویستیان بە خوێندنەوە، تاوتوێکردن و دەنگدان هەیە.

ئێبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند “مایەی داخە کە حکومەتی پێشوو ژمارەیەک پڕۆژەیاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کێشایەوە، بە مەبەستی هەموارکردنەوە و داڕشتنەوەی هەندێک لە ماددەکانیان.”

ئەو پەرلەمانتارە هیوای خواست کە حکومەتی ئێستا دەستپێشخەری بکات بۆ ناردنەوەی ئەو یاسایانە بۆ پەرلەمان، تا ڕێوشوێنە یاساییەکانیان تەواو بکرێت.

هیلالی داوای کرد کە پێویستە لە خولی دووەمی گرێدان (یاسادانان)، کە بڕیارە لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە دەستپێبکات، ژمارەیەک پڕۆژەیاسای گرنگ ڕەوانەی پەرلەمان بکرێن بۆ دەنگدان لەسەریان. بە گوتەی ئەو، گرنگترین ئەو پڕۆژانە بریتین لە:
پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی،
پڕۆژەیاسای ڕاژەی شارستانی،
ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران
ئەم پڕۆژەیاسایانە، بەتایبەت هەموارکردنەوەی خشتەی مووچە، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بژێوی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە خولی نوێی پەرلەماندا مشتومڕی زۆریان لەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار زیاتر گرانبوو

سەڵاح

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین بە تاکە گۆڵێك پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

بەرگری شارستانی: رەنگه سزای سەرپێچیکارانی رێکارەکانی سەلامەتی بۆ ١٠ ملیۆن دینار زیاد بکرێت

یاسین