zagros news agency

لە کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا هەزار کەسی تێپەڕاند

 

کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ئەمڕۆ دووشەممە، 22-6-2026، ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ زیاتر لە هەزار کەس
بەرزبووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی کۆنگۆ ئاشکرایانکرد، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ هەزار و 3 کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا 254 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەیە.
لە داتایە نوێیەکە زیادبوونی بەرچاو بە بەراورد بە داتا فەرمییەکانی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە، کە 956 حاڵەتی پشتڕاستکراوە و 247 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردبوو.

هەروەها هۆشداریی درابوو لە خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، کە تەنیا لە کەمپێک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەمە دەیان کەس گیانیانلەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی کۆنگۆ بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی خۆگرتن و چاودێری تەندروستی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، لە کاتێکدا وڵاتەکە یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە زۆرترین بەرکەوتەی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا بووە لە ساڵانی ڕابردوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییەکان هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە یەمەن؛ کوژراو و بریندار هەن

سەڵاح

ترامپ: ئەگەر ڕووسیا کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت، مووشەکی تاماهاوک دەدەینە ئۆکراینا

یاسین

پارێزگارێ دهۆکێ بەرێ بنیاتی بۆ 7 پرۆژان ل دەڤەرداریا ئامێدیێ ب گۆژمێ سێ ملیار و (695) مليون دیناران دانا

سەڵاح