zagros news agency

بە پاڵپشتی سەرۆكی حكوومەت لاپتۆپ و داتا شۆ بۆ مامۆستایان دابین كرا

بە پاڵپشتی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە لاپتۆپ و داتا شۆ بۆ مامۆستایان دابین كرا بە مەبەستی سەركەوتنی ستراتیژی راهێنان لە ناوەندەكانی خوێندن.

وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە: بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (600) لاپتۆپ و(600) داتا شۆی شەحن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابین کرا.

بڵاویشی كردەوە: هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر لاپتۆپێکی پێدراوە، هەروەها لەم هەفتەیەشدا هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر داتا شۆیەکی شەحنی پێ دەدرێت کە بەهای لاپتۆپ و داتاشۆکان 607 ملیۆن و 800 هەزار دینارە.

وەزارەتی پەروەردە جەختیشی كردەوە كە دابینکردنی ئەم پێداویستییە سەرەکییانەی مامۆستای ڕاهێنەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردە (2023-2030) دەبێت کە ئەمساڵی خوێندن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتی مووچە چارەسەر دەکرێت

یاسین

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە قامیشلۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دوین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوین بەسەر دەکاتەوە

سەڵاح