zagros news agency

ڕێگای دوو گوندی قەزای باتیفا قیرتاو کرا

 

لە بەردەوامیی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی ڕێگاوبان، پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان گوندەکانی (ناڤکەندالا) و (سەر سیلاڤکێ) لە سنووری قەزای باتیفا بە درێژایی 3 کیلۆمەتر جێبەجێ کرا، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکاریی هاتوچۆی گوندنشینان و بووژاندنەوەی ناوچەکە.

کابینەی نۆیەم پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبانی کردووەتە ئەولەویەت، ئەمەش لە ڕێگەی فراوانکردنی تۆڕی ڕێگا دووسایدەکان لەنێوان شارەکان، قیرتاوکردنی ڕێگای گوندە دوورەدەستەکان بۆ پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ، و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی شەقامە کۆنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوبنان نزیکەی ٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی لە رێگای قاچاغ بۆ سعوودیە دەستی بەسەردا گرت

یاسین

زه‌یدۆ باعه‌دری بۆ زاگرۆس راستی بابه‌تی هێرشی داعش بۆ شه‌نگال ده‌خاته‌روو

گوران

ئۆکراینا لە پیشەسازیی درۆندا پێشی ئەمریکا کەوتووە

یاسین