سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی فرۆشتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، زیادکردنێکی ئاشکرا ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرەی سەر بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاو کراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 2026/7/23، کاتژمێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆ، پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێل ئەنجام بدرێت.
پڕۆسەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کۆمپانیای (DNO/کێڵگەی تاوکێ) بەڕێوە دەچێت. هاوکات لە ئەگەری پشووی فەرمی لەو ڕۆژەدا، زیادکردنەکە بۆ ڕۆژی دواتر دوا دەخرێت.
بۆ بەشداریکردن لەم زیادکردنە ئاشکرایە، پێویستە بەشداربووان پابەندی ئەم مەرجانەی خوارەوە بن:
1- دانانی چەکی پەسەندکراو (سەفتەجە) بە بڕی 160,000,000 (سەد و شەست ملیۆن) دیناری عێراقی.
2- ڕسوومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەی نەختینە (نەقد) دەبێت و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4- کڕیار پێویستە بە ماوەی 5 ڕۆژ ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
5- ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە شوێنی ئاماژەپێکراو دەتوانرێت ببینرێن.
6- وەرگرتنی ڕێژەى 2% لە کۆى فرۆشتنەکە بەزیاد دەبێت.
7- گشت ئۆتۆمبێلەکان بە سووتەمەنیی گازوایل کار دەکەن.
8- بۆ پێشوەختە بینینی ئۆتۆمبێلەکان، دەتوانرێت پەیوەندی بە ژمارە (07504498887) بکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

