zagros news agency

سبەی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە (14ی تەمووزی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
​ئەم پشووە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958ـەوە راگەیەندراوە، کە تێیدا سیستمی شاهانەیی لە عێراق کۆتایی پێهات و سیستمی کۆماری ڕاگەیەندرا.
​هاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و لە پێناو ڕاگرتنی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، دەوامی ئەو فەرمانگانە بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەرنێتی داهاتوو لە دەستی قۆرغکاران دەردەهێنرێت AI بۆ هەمووان دەبێتە بە خۆڕایی

یاسین

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: ٫لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا

یاسین

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی

سەڵاح