zagros news agency

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 

 

​شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەریی بارستە هەوای فێنکی دەریای ناوەڕاست، لەمڕۆ شەممەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو ٣ تا ٥ پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوا لەم ماوەیەدا جێگیر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان دەکەوێتە سەرووی ٣٠ پلەی سیلیزی، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٣٥ پلە بەرز دەبنەوە.

​ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو بارستەهەوایەکی فێنک جارێکی دیکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرما، بەڵام ئەم کاریگەرییە کەمخایەن دەبێت. لە بەرامبەردا، لە رۆژی ٢٧ی مانگەوە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، بارستەهەوایەکی گەرم روو لە ناوچەکە دەکاتەوە و پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاوتر بەرز دەبنەوە، لەگەڵ مانەوەی ئاسمان بە زۆری بە نیمچەهەوری.

​سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرمی لە رۆژانی جەژنی قورباندا، ئەو شارەزایە پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرما لە شار و ئیدارە جیاوازەکان بەم شێوەیە بن: هەولێر ٣٤ پلە، سلێمانی ٣٢ پلە، دهۆک ٣٢ پلە، هەڵەبجە ٣٣ پلە، و کەرکووک ٣٦ پلەی سیلیزی. هه‌روه‌ها لە ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلە دەگاتە ٣٨ پلە، لە ئیدارەی راپەڕین ٣٢ پلە و لە ئیدارەی سۆران ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ زاگرۆس: یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌خت له‌زووپێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه‌

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

ئۆتۆمبێلی تیکتۆک دەکەوێتە بازاڕ

ART