zagros news agency

ئی پسوولە دەکەوێتەوەکار پرۆسەی داشکاندنی قەرزی کارەبا دەستپێدەکاتەوە

دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ، سبەی دووشەممە ئەپڵیکەیشنی “ئی پسوولە” بە وەشانی نوێوە دەکەوێتەوە کار و هاووڵاتییان دەتوانن سوود لە بریاری داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا وەربگرن.

لە وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنەکەدا، خانەیەکی تایبەت زیادکراوە کە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات ڕاستەوخۆ بەپێی بڕیاری حکومەت سوودمەند ببن لە داشکاندنی قەرزەکانیان.

بەپێی ئاماژەی وەزارەتی کارەبا، وادەی ئەم داشکاندنە تاوەکو 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، ​ڕێژەی داشکاندنەکە ​50% بۆ هاوبەشانی ماڵان و کەرتی کشتوکاڵی، بۆ کەرتی پیشەسازی، بازرگانی و میری 25%داشکاندنە.

وەزارەتی کارەبا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەمە کۆتا دەرفەتە دەدرێت بە هاووڵاتییان بۆ دانەوەی قەرزەکانی پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی “ڕووناکی” لە ماوەی دەستنیشانکراودا (یەک مانگ و حەوت ڕۆژ).

هاوكات هۆشدارییداوە کە دوای تەواوبوونی ئەم وادەیە، میکانیزم و ڕێکاری زۆر تووندتر بۆ کۆکردنەوەی قەرزەکان دەگیرێتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەردەچێت

یاسین

مۆسکۆ چاوەڕێی گۆڕانکاری لە پێوەندییەکانی لەگەڵ لەندەن ناکات

یاسین

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر دەکەم

سەڵاح