ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌رواری 2/8/2026 له لێدوانێكدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به وه‌كاله‌ت ( شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی)، رایگه‌یاند تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له 47 هەزار داواكاری فۆرم بۆ حه‌ج پێشكه‌ش كراون كه ژماره‌یان زیاتر له 70 هه‌زار هاووڵاتییه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها راگه‌یاند ناونووسین تاوه‌كوو رۆژی چوارشه‌ممه 5/8/2026 به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌یش زۆر به باشی به‌رێوه‌ده‌چێت.
(شێخ وریا بالیسانی ) له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یشدا باسی له‌وه كرد به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه له وردبینیكردن له‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و دوای ته‌واوبوونی وردبینكردن واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشك دیاری ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه تیروپشك بۆ ساڵی 2027 و 2028 ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه رۆژی 21/7/2026 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری ده‌روازه‌ی حه‌جیان كردووه كه تایبه‌ت به تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ حه‌ج له رێگه‌ی ئۆنلاین.

