zagros news agency

لەناو کارگێڕی فیفا داوا دەکرێت ئینفانتینۆ دەست لەکار بکێشێتەوە

لەنوێترین پێشهاتی ئاڵۆزی و مشتومڕەکانی نێو یەکێتی تۆپی پێی جیهان(فیفا) ئەمڕۆ بەشێکی میدیاکانی جیهان ئاماژەیان بەوە کرد لەناو کارگێڕی فیفا داوە دەکرێت ئینفانتینۆی سەرۆک دەست لەکار بکێشێتەوە و وازبهێنێت،بەمەبەستی ئەم کارەش بەشێکی فیدراسیۆنی و یەکێتییەکانی جیهان هەمان بیر و ڕایان هەیە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش ڕایگەیاند ئەگەر ئینفانتینۆ ئینکاری بکات لەسەر پڕۆژەی فرۆشتنی پشکەکانی فیفا،ئەوا ئێمە بایکۆت دەکەین و ڕووبەڕووی دژایەتی توندی ئاسیا و کۆنکاکاف دەبێتەوە،کە ئەمەش دەبێتە وێران کردنی بەشێکی گەورەی تۆپی پێ لەجیهاندا و مەترسی بۆ داهاتووی تۆپی پێ.

هەروەها کارلۆس کۆردیرۆی ئەمریکی، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی فیفا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو پێشنیازە دەستی لەکارکێشایەوە، هەروەها ڕەخنەی کیڤن لامۆری فەرەنسی، بەرپرسی کارگێڕی فیفای لێکەوتەوە.

لە بەرامبەر ئەم شۆڕشە لە جیهانی تۆپی پێدا،سەرۆکی فیفا ناچار بوو کشانەوەی خۆی لەپڕۆژە مشتومڕاویەکەی ڕابگەیەنێت،بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ڕاگرتنی ڕەخنەکان،چونکە پێدەچێت یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری دوورخستنەوەی ئینفانتینۆ لە پۆستەکەی بدات،کۆنکاکافیش داوای پێداچوونەوە بە سەرۆکایەتی فیفای کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئیتاڵیا.. هەرچەندە لازیۆ بردیەوە بەڵام یۆڤی گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

چابی ئەڵۆنسۆ؛ لامین یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

یاسین