zagros news agency

وەزارەتی شارەوانی نزیكه‌ی ملیارێك و نیو بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێك و 327 ملیۆن و 120 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی رێنوێنییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت، بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نووسه‌رانى كورد ده‌كات

یاسین

وەیسی سەعید وەیسی: نا توانن ئیرادەمان لێ بستێنن

دڵشاد