zagros news agency

یەکێتیی ئەوروپا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات

یەکێتیی ئەوروپا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پیرمام کرد و ڕایگەیاند کە ئەم بەئامانجگرتنە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانە لەم کاتە هەستیارەدا مەترسیی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکەن. برۆکسل داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ و بێمەرجی هێرشەکانی کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن بنوێنن و پابەندی بڕیارنامەی ژمارە 2817ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بن.

​ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات کە دەزگا ئەمنییەکان ڕایانگەیاند بەرەبەیانی دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت لە پیرمام کراون.

پاش ڕووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەلامارەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی بۆ زاگرۆس: عه‌ره‌به‌كان داوای دووساڵی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن پارێزگارله‌به‌رده‌م مه‌ترسی گۆڕیندایه‌

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین