بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک، سکرتێر، ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڕێزان سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاوپەیمانیەتی و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق، سیاسەتڤان و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دۆست، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری(١٦ ی ئاب) هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لە دایکبونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.
پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان هەیە و سوپاسگوزارین.
هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئۆرگانەکان، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و سەربەرزی پارتیمان هەیە، کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتی ئەو یادە مەزنەیان هاوشانی دامەزراوە میدیایی و، کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتیمان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هیوادارین هەموو لایەک سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦

