zagros news agency

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بڵاوکرایەوە

وەزارەتی  دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە ( ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی مباپێ بۆ جامی سوپەر یەکلایی کرایەوە

یاسین

هەولێر بە یاریگایەکی چۆڵ براوە بوو

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرت

سەڵاح