zagros news agency

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سوپاس و ستایشى خۆى و وڵاتەکەى بۆ سەرۆک بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و  وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاى هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دووپاتکردەوە لە بەرامبە میوانداریی و بەخشندەییان لە پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشدارییان لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لە ڕێگەى هەرێمی کوردستانەوە، كە هەر لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران تاکو كۆتا خاڵی پارێزگاى هەولێر کە بازگەی شێراوەیە بە باشترین شێواز پێشوازیان لێكراوە و هەموو پێداویستیەكیان بۆ دابین كرا و هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەشكراوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕای ئەوەی سوپاسى سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد،  ڕۆڵى بەڕێزیانى لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەرز نرخاند و دڵنیایی کردنەوە كە لەسەر فەرمانى سه‌رۆك بارزانی، و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەك ئێوانە ساڵانە گرنگی بە هاتنی زیارەتكاران دەدرێت و لە خزمەتیاندادەبین.

لەکۆتایشدا، هەردوولا جەختیان لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عارف ڕووشدی: لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبێت هەڵوێستی ڕوون نیشان بدرێت

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

سەڵاح

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

یاسین