zagros news agency

كاریگەری ئابوری و بازاڕی هاوبەش لە بونیادنانی نەتەوەدا

ئەمڕۆ 26ی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، چل و چوارەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” كاریگەری ئابوری و بازاری هاوبەش لە بونیادنانی نەتەوەدا” لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.
بۆ ئەم گفتوگۆیە ، ڕاپۆرتێكی مەیدانی لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكرابوو كە تیایدا كەسانی شارەزا و پسپۆر لەسەر گرنگی ئابوری بۆ یەكخستن و بونیادنانی نەتەوە بیربۆچوونی خۆیان دەربریبوو ، هەربۆیە لە دەستپێكی ئەم گفتوگۆیەدا لەسەر سكرین بۆ ئامادەبووان نمایشكرا و ، دوای ئەویش د.سالار عوسمان بە ناوی بەشی رۆشنبیریی و ڕاگەیاندن و بازنەی گفتوگۆەوە لە پەیڤێكدا زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانانی ئەم ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆی كرد.
لەم گفتوگۆیەدا كە بەرێزان “زاگرۆس فەتاح، د.سالار عوسمان، گەیلانی حاجی سەعید ، ڕوهات زادە، گوڵان فوئاد چەخماخچی، ئامانج زیبایی ، د.حسێن نیازی نورەدەین، زانا سیزن ، د.ئیدریس ڕەمەزان حەجی ، د.ئەمیر سەلیم محەمەد ، د.جیهانگیر گوڵپی، د.ئەرشەد تەها، د.نەبەز نەوزاد، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ- شڤان حەمدی، عیماد تەها، د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد-“ئامادە بوون، زۆر بە راشكاوانە لە گرنگی ئابوری و بازاری هاوبەش لە پرۆسەی بونیادنانی نەتەوە هەڵوەستەی لەسەر كراو زۆر بەراشكاوانە گفتوگۆی لەسەر كرا.
خاڵی هاوبەشی گفتوگۆكە كە هەموو لایەك جەختی لەسەر كردەوە، ئەوەبوو كە سیاسەت و ئابوری دوو ڕووی یەك دراون و لە یەكتری جیاناكرێنەوە، هەر بۆیە خاڵی سەرەكی بۆ یەكخستنی نەتەوە لە بونیادنانی ژێرخانی ئابورییەوە دەست پێدەكات و هەر نەتەوەیەك بتوانێت بناخەی ئابورییەكی بەهێز بونیاد بێنت، ئەوا زەمینەی یەكبوونی نەتەوەیی دێنێتە ئاراوە و هاوڵاتیانیش ئینتیمای نەتەوەییان زیاتر دەبێت، هەربۆیە ئاماژە بەوە كرا ئەگەر هەرێمی كوردستان وەك ناوەندێكی دەستووری و یاسایی بتوانێت بەشێوەیەك لە شێوەكان بازاری هاوبەش لەنێوان پارچەكانی كوردستاندا دروست بكات، ئەوا دەبێت كار بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئابوری ئازاد لەسەر سنوورەكان لەگەڵ بەشەكانی دیكە بكاتەوە.
هەر لەم گفتوگۆیەدا جەخت لەسەر ئەو خاڵە نەرێنیانەش كرا كە بوونە بەربەست لەبەردەم ژێرخانی ئابوری و بازاڕی هاوبەش لە كوردستان و هەروەها بەربەست لەبەردەم ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەو خاڵە نەرێنیانەش كە دەسنیشانكران بریتی بوون لەوەی لە هەر پارچەیەكی كوردستان بە دراو و یاسای جیاواز مامەڵە دەكرێت و ئەمەش رێگرە لەوەی بتوانرێت بازارێكی هاوبەش دروستبكرێت، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراقیش جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە حكومەتی عێراق ماوەی 10 ساڵ زیاتر بەهەموو شێوازێك شەڕی ئابوری دژی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە.
جێگەی ئاماژە پێكردنە، ڕاپۆرتی تێر و تەسەلی ئەم گفتوگۆیە لە ژمارەی رۆژی 31ی ئابی 2026 لە گۆڤاری گوڵان بڵاودەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر پرسی مووچە، شاخەوان عەبدوڵا، لەگەڵ سوودانی و تەیف سامی قسەی کردوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

ئەلبانیا وەزیرەکی ژیری دەستکردی بەردەست کردوە

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

یاسین