zagros news agency

ئەمریکا دەستی بەسەر دۆمەینەکانی تۆڕێکی هاكکەرانی چینیدا گرت

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کۆنتڕۆڵکردنی ناوەندی دۆمەینەکانی تۆڕێکی مۆدێرنی بۆتنێتی چینییان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەم تۆڕە بۆ هێرشی سایبەری بەکارهێنراوە لەسەر دامەزراوە هەستیارەکانی وەک NASA، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی سێناتی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی (Federal Reserve).

ئەو سەکۆ و تۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بە ناوەکانی QScan و QTRouter ناسراون، کە لە لایەن هاککەرەکانەوە بەکارهێنراون بۆ کەڵکوەرگرتن لە کەلێنە ئەمنییەکان، بەدەستهێنانی دەسەڵات بەسەر ژێرخانە حکومییەکاندا و ئەنجامدانی سیخوڕیی سایبەری.

دۆزینەوە و پەکخستنی ئەم تۆڕە بە یەکێک لە گەورەترین ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی هاكکەرە حکومییەکانی چین دادەنرێت لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

یاسین

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

گوران

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بەهۆی ڕەشەباوە كارەبایان بڕا

سەڵاح