zagros news agency

مەسرور بارزانی: چاوەڕێین بەغدا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لە کاتێکی زوودا ره‌وانه‌ بكات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرای کرد: “هەرچی داواکاری حکوومەتی فیدراڵی هەبووە ئێمە جێبەجێ مان کردووە، ئەوەی تر لەسەر حکوومەتی فیداراڵی دەمێنێ کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێ.”

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: “چاوەڕێین بەغدا بڕیاری کۆتایی بدات بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار و پێنجیش لە کاتێکی زوودا.”

گوتیشی: “ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە وەکوو ئەرک هەمومان جێبەجێ کردووە، هەرچی داواکاری حکوومەتی فیدراڵی هەبووە ئێمە جێبەجێ مان کردووە، ئەوەی تر لەسەر حکوومەتی فیداراڵی دەمێنێ کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

سەڵاح

نەجوا کاکەیی: لەسەر پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبووینەوە

دڵشاد

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح