zagros news agency

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا بەغدا بەڵێنی دا هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵ، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و ئاستەنگە ئیداری و داراییەکان چارەسەر بکات.

​

بەپێی زانیارییەکانی کۆبوونەوەکە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پێوەرەکانی پلەبەرزکردنەوە بەپێی یاسای ڕاژەی شارستانیی کارپێکراو هاوتا بكرێن. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە جیاوازییەکانی چەندین ساڵی ڕابردووی نێوان فەرمانبەرانی هەرێم و هاوتاکانیان لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵدا.

​هاوکات لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خستراوەتە سەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا.

​

ئامانج لەم ڕێککەوتنە گەرەنتیکردنی فەرمیی مافە یاساییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو بە شێوەیەکی بەردەوام تەرخانکراوی دارایی پێویست بۆ شایستەکانیان لەلایەن بەغداوە دابین بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جوتیار سندی بۆ زاگرۆس: هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ بۆ خوار 60 هه‌زار به‌رمیل دابەزیووە

یاسین

وادەی نمایشکردنی “Spider-Man: Brand New Day” دیاریی دەکرێت

ART

دهۆک بەرەو گەڕانەوە

یاسین