zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

 

وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٦ تایبەت بە مۆڵەتی بێ مووچە دەرکرد 

 

ئەمەش دەقی رێنماییەکەیە

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (٣٠٠) لە ٢٢/ ٧ / ٢٠٢٦ بە نووسراویان ژمارە (٢٤٤٦) لە ٥/ ٨ / ٢٠٢٦، و بڕگەی (یەکەم)ی کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان ژمارە (١٦٧) لە ٦/ ٩ / ٢٠٢٦، بڕیاردرا بە:
  • یەکەم: وەزیر و سەرۆکی فەرمانگەی نەبەستراو بە وەزارەت مافی پێدانی (مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە)یان هەیە بە فەرمانبەران لە کاتی پێویستدا، بە مەرجێک ماوەی مۆڵەتەکە لە (٢) دوو ساڵ تێپەڕ نەکات.
  • دووەم: ماوەی مۆڵەتی هاتووە لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە بە هیچ مەبەستێکی خزمەت و خانەنشینی ئەژمار ناکرێت.
  • سێیەم: ڕاگرتنی کارکردن بە ڕێنماییەکانمان ژمارە (٤) و (١٤)ی ساڵی (٢٠١٥)، (١٧) و (٢٣)ی ساڵی (٢٠١٦)، (١) و (٤) و (١٧)ی ساڵی (٢٠١٧)، (٨) و (١٠)ی ساڵی (٢٠١٨)، (٣)ی ساڵی (٢٠٢٠)، و (٥)ی ساڵی (٢٠٢٢).
  • چوارەم: ئەو فەرمانبەرانەی پێش بەکاربوونی ئەم ڕێنماییە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییە ئاماژە پێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان و ئیتر جارێکی تر نوێ ناکرێتەوە.
  • پێنجەم: ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە بەپێی ڕێنماییە ئاماژە پێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوەی ئەم ڕێنماییە، شایستە نابن بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئاماژەپێکراوی بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە، ئەگەر هاتوو کۆی مۆڵەتەکانیان ماوەی (٢) دوو ساڵی پڕکردبێتەوە.
  • شەشەم: هەر فەرمانبەرێک پێش بەکاربوونی ڕێنماییە ئاماژە پێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە، مۆڵەتی بێ مووچەی وەرگرتبێت، ئەوا مۆڵەتەکەی لە چوارچێوەی ماوەی هاتووی بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە ئەژمار دەکرێت.
  • حەوتەم: ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوسۆزی و پشتگیری لە لایەن دەستەی سیاسی هاوپەیمانی مەسیحی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

دڵشاد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

سەڵاح

ترەمپ بەڕێوەبەری پێشووی ” فاست‌فوود”یه کرد بە باڵیۆزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا

سەڵاح