zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

 

لە بەرواری 19ی مانگی 10، بەهۆی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کاری سازدانەوە و شارستانی، 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز زیانییان بەرکەوت و بووە هۆی پچڕانی پێدانی کارەبا بە وێستگەکانی نووسەران و پاڕک لە هەولێر.
بەم هۆیەوە، نزیکەی 72 هەزار هاووڵاتی دووچاری پچڕانی کارەبا بوونەتەوە لە گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد).

تیمەکانی چاککردنەوەی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار دەکەن لەسەر ئەوەی بەزووترین کات چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن و پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دەست بەگەڕانەوەی کارەبای ئەم ناوچانە بکرێت.
لەم بارەیەوە، وەزارەتی کارەبا سوپاسی تێگەیشتنی هاووڵاتیان دەکات لەم بارەییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی دژبەیەکی ڕووسیا و ئۆکراینا لە سەروبەندی کۆبوونەوەی ناتۆدا

یاسین

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

عه‌لی حسێن: بڕێك ده‌رمانمان پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد

سەڵاح