zagros news agency

حەسیبە گەردی بۆ ئاژانسی زاگرۆس: لایەنە سیاسییەکان دەبێت بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ متمانەی دەنگی خەڵک

 

حەسیبە گەردی، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ڕایگەیاند کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستی بە ئیرادەیەکی نیشتمانی و مامەڵەی بەرپرسیارانەی تەواوی هێزە سیاسییەکان هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە بنەمای سەرەکی بۆ لەمەودوای پرۆسەی سیاسی، ڕێزگرتنە لەو متمانەیەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بەخشویانە بە لایەنە سیاسییەکان.

بەرپرسیارێتی نیشتمانی و قۆناغی نوێ
لەبارەی بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دانوستاندنەکان، حەسیبە گەردی بۆ زاگرۆس گوتی: «پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە جەختی لەسەر ڕێزگرتن لە پرۆسەی دیموکراسی و ئیرادەی خەڵکی کوردستان کردووەتەوە. لەم قۆناغەدا، ئەرکی سەرەک و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانە کە بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە بێنە پێشەوە و بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکانەوە.»

پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمان و حکومەت دوو دامەزراوەی بڕبڕەی پشتی سەقامگیری و خزمەتگوزارین لە هەرێمی کوردستاندا، و گوتی: «داواکاری و ڕوئیای پارتی روون و ئاشکرایە؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان و داڕشتنی کابینەیەکی بەهێز و کارا، بەستراوەتەوە بە هاوکاری و سازانی نیشتمانییەوە. هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی لەم بەرپرسیارێتییە بەدوور بگرێت، بەڵکو دەبێت بە دیالۆگێکی ئەرێنی و دروستکەر کێشەکان چاره‌سەر بكرێن تاوەکو دامەزراوە شەرعییەکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.»

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، حەسیبە گەردی جەختی لەسەر بەها و سەنگ سەنگی دەنگی هاووڵاتییان کردەوە و ڕایگەیاند: «هەڵبژاردنەکان وەبەرهێنانی متمانەی خەڵک بوون لە هێزە سیاسییەکاندا. پێویستە هەموو هێزێک بگەڕێتەوە بۆ ئەو قەبارە و قورساییەی کە جەماوەر لەسەر سندوقەکانی دەنگدان پێی بەخشیوە. پشتبەستن بە دەنگی خەڵک تەنها ڕێگەیە بۆ بونیادنانی سەقامگیری سیاسی و هێنانەکایەی حکومڕانییەکی ڕەشید کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاووڵاتییان بێت.»

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەیەکی گەورە لە ئەمەریکا ڕوویدا

سەڵاح

زاگرۆس هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كادیرو ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌خاته‌روو

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستانەوە

یاسین