zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەریی خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت بەشێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات بێ جیاوازی.

سەرۆکی حکومەت، هەروەها باسی لە پێگەی گرنگی دەڤەرەکە کرد لە ڕووی ئابووری و گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە، لەمبارەوە جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، گرنگیمان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی داوە و کارمان بۆ یارمەتیدانی جووتیارانی کوردستان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان کردووە.

پاشان سەرۆکی حکومەت وەڵامی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبێت

سەڵاح

رووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی وەرزی سێیەمی “The Walking Dead: Dead City”

ART

ئەڵمانیا: پێوستە کورد لە پرۆسەی گۆڕانیی سیاسیی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت

یاسین