zagros news agency

پڕۆژەی ڕووناکی: هاوبەشانی کارەبا ٥٠ ڕۆژ ماوەیان هەیە پسوولەکانیان بدەن

 

پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند کە هاوبەشانی کارەبا دەبێت لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا، لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکە لە سەکۆی ئەلیکترۆنیی «ئی-پسوولە»وە، پارەی پسوولەکانیان بدەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەگەر کارەبای هاوبەشێک بەهۆی نەدانی پارەوە بپچڕێت، گەڕاندنەوەی کارەبا تەنها دوای تەواوکردنی پارەدانی پسوولەکان دەست پێ دەکات و بە شێوەیەکی گشتی تا ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا، بە تایبەتی کاتێک پارەکە لە ڕێگەی کۆکەرەوەی پارەوە بدرێت، ئەم ماوەیە لەوانەیە درێژتر بێت.

ڕووناکی جەختی کردەوە کە ماوەی ٥٠ ڕۆژەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولە لە سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە دەست پێ دەکات، نەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی. بۆیە، هاوبەشان داوا لێ کراوە بە شێوەیەکی مانگانە پسوولەکانیان لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە پشکنین بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوبەشانەی لە ماوەی دیاریکراودا پارەی پسوولەکانیان نادەن، ڕێکاری پارەدانی ٥٠ ڕۆژەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت.

هەروەها، نوێترین پسوولەی کارەبا بۆ زۆربەی هاوبەشان لە سەکۆی ئی-پسوولە بەردەستە. ڕووناکی داوای لە هاوبەشان کردووە یەکەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پڕۆژەکە تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری دەرچوونی پسوولەکان و زانیارییە پەیوەندیدارەکان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: كۆمەڵێك لە پەرلەمانتار و سیاسی مووچەیان كردووە بە چەكی دەستیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن

دڵشاد

کارکردن لە دووسایدی ( هەولێر – کۆیە ) بە بەرزترین کوالێتی بەردەوامه

یاسین

د.نادیه‌ ته‌ڵعه‌ت: كوردستان به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌

دڵشاد