zagros news agency

دوێنێ شەو بێلینگهام ڕیکۆردێکی مێژوویی شکاند

دوێنێ شەو ساتێکی ناوەزە و لەبیر نەکراو لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەگوزەرا بۆ جود بێلینگهامی ئینگلیزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی بە ئاستە بەرزەکەی بووە پاڵنەرێکی تەواو بۆ ڕیاڵ مەدرید تاکو بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ئایدهۆڤنی هۆڵەندی دووچاری شکست بکەن لە یاری گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.

بێلینگهام لەو یارییە توانی گۆڵێکی ناوازە و کەم وێنە تۆمار بکات،کە بەم گۆڵەی ڕیکۆردێکی نوێی بەناوی خۆیەوە کرد بە درێسی ڕیاڵ مەدرید و بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ بگەنێتە 11 گۆڵ و خاوەنی زۆرترین گۆڵە بەدرێسی ڕیاڵ مەدرید وەکو یاریزانێکی ئینگلیز.

لەدوای یارییەکەش بێلینگهام وتی؛هەست بە ئاسوودەیی زۆر دەکەم لە ڕیاڵ مەدرید،هەرگیز هەستم بە فشار نەکردوە کاتێک بەراوردم دەکەم بە زیدان،بەڵکو لەناو یاریگا کاتێک ئەنجامەکە خراپە من هەست بە فشار دەکەم،دەمەوێت هەموو کاتێک هاوکاری تیپەکەم بکەم بۆ بردنەوە.

“سەرکار ڕیبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی رافینیا ئامادە دەکات

ahamd.luqman

بەرشەلۆنە نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت

یاسین

د. عەلی تەتەر: ئەوا د شیاندا بیت دێ بۆ یانا دهۆک ئەنجامدەین

دڵشاد