zagros news agency

جادووگەرێكی مەترسێدار دەستگیركرا

گوتەبێژی پارێزگای دهۆك دەلێت توانیمان كەسێك دەستگیر بكەین كە پیشەی جاد و سحر بوو كە بە پارەی زۆر خەلكی هەلدەخەلەتاند لە كاتی دەستگیركردنی چەندین جۆری سحری لەلا گیرا .

عەقید هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند نوسینگەی خەبات سەر بە پۆلیسی پارێزگای دهۆك دوای ئاگاداركردنەوەیان كە كەسێك لە رێگای جادوو هاولاتیان هەلدەخەلەتێنێ برێكی زۆر پارە لە بەرامبەر ئەوكارە وەردەگرێت ئەوانیش بەدواداچوونیان كرد توانیان تۆمەتبار لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیر بكرێت .

هێمن سلێمان گوتیشی پێویستە هاولاتیان لەم جۆرە كەسانە ئاگاداربن چونكە تەنها خەلك هەلدەخەلەتێنن ئەو كەسەی دەستگیرمانكرد نەیدەزانی تەنها یەك ئایەتی قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە بۆیە ئەوان دوورن لە بەهاكانی ئیسلام نوشتە و جادووەكانیان تەنها بۆ فێلكردنە .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا دووبارە سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە

سەڵاح