ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پشتیوان سادق بۆ حاجییان: داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن

یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن و لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی حاجییان، وەزیری ئەوقاف داوای پابەندبوون و دوعای خێری لە حاجییان کرد.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتی بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو سعوودیە گوتی: شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەر لە سەرۆکی شاندەکەوە تاوەکوو تەواوی ئەندامانی شاندەکە وەک ئەرکێکی ئایینی، یاسایی و ئیداری لە خزمەتی زیارەتکارانی حەج دەبن.

گوتیشی: داواکارم حاجیانی کوردستان پابەندی ڕێکار و ڕینماییەکانی شاندی باڵای وەزارەتی ئەوقاف بن بۆ حەج، چونکە شاندەکە بۆ هاوکاریی و ئاسانکاریی بۆ حاجیانی کوردستان هەرچییەکیان لە توانادا بێت درێغیی ناکەن، بەڵام پێویستە حاجیانیش ئارامگر و پابەندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران بڕی سێ ملیار دیناری خستووەتە سەر تێچووی پرۆسەکە بۆ ئەوەی پشتیوانیی و هاوکاری حاجییانی کوردستان بکەن.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف ئاماژەی دا، هەر ئەمڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرە سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێ کەوتوون و گوتیشی “داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

یاسین

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

هەزار و ٦٤٠ حاجی هەرێمی کوردستان، بەڕێ کەوتن، حكومه‌ت ئاسانكاری بۆ كردوون

سەڵاح