zagros news agency

بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێ یەكشەممەی سندووقە خێرخوازییەکە بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندووقێکی پارە کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

بڵاویشی كردەوە كە تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەیی ئەوکەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فەنزوێلا مردوون بۆ ٣ هەزار کەس بەرزبۆوە

گوران

ئەنجومەنی ئاسایش بەپەلە سەربارەت به دۆخی سووریا کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ترەمپ بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز ئامادەیە ئاگربەست قبووڵ بکات 

سەڵاح