zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەر کردەوە و لەگەڵ ژمارەیەک لە جووتیارانی ناوچەکە کۆبووە و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ڕۆژی سێشەممە (11ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای بەردەڕەش، کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەر کردەوە و چاوی بە ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە کەوت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ جووتیاران، دەستخۆشی لێکردن و خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت .

هاوکات جووتیارانی دەڤەرەکە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پێشنیاز و تێبینيان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و سەرۆکوەزیرانیش، پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ جووتیاران دووپات کردەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: ئوردن ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی لە سووریا کوشتووە

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی دۆلار لە بودجەی ٢٠٢٦ وەک خۆی دەمێنێتەوە

سەڵاح

پڕۆژەی هێلی گه‌رمی دەستەی دەستپاکی ڕاگەیەنرا

سەڵاح