zagros news agency

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی ، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون، سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەسیل نوجەیفی , پارێزگاری پێشووتری نەینەوا کرد بۆ کۆچی دوایی باوکیان کە ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە؛

بەڕێزان:
ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەسیل نوجەیفی, پارێزگاری پێشووتری نەینەوا،
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدولعەزیز نوجەیفی ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

یاسین

ئاژانسی تەسنیم: تاران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر دەست‌پێکردنی دانوستان ڕێککەوتن

یاسین