zagros news agency

هەلی دامەزراندن رادەگەیندرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت بۆ كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی خوێندنی ئینگلیزی مامۆستای میلاك و وانەبێژ دادەمەزرێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکوومی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) دەکەینەوە، کە پێکدێت لە باخچەی منداڵان و بنەڕەتی و ئامادەیی.”

ئاماژەی بەوەش داوە، بۆ ئەو كۆمەڵگایە پەروەردەییە پێویستیان بە مامۆستایان هەیە، هاتووە: “ئەو مامۆستایانەی (میلاک – وانەبێژ) هەروەها (دەرچووی دانەمەزراو) کە ئارەزووی دەوامکردن و وانەگوتنەوە دەکەن لەو کۆمەڵگە پەروەردەییە دەتوانن تاوەكwو 1ی8ی2024 (سی ڤی) بە شێوەی (پی دی ئێف) بۆ ژمارە واتسئاپی 07505106262 بنێرن.”

پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەش كردووە: “ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن مەرجە ئاستی زمانی ئینگلیزیان و بڕوانامە و پسپۆڕییەکەیان ئاماژە پێبدەن، لەگەڵ ناونیشانی تەواو، هەروەها ئەگەر ئەزموونی وانە گوتنەوەی پێشوتریان هەبێت چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ بكرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ مه‌سيحييان ده‌كات

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا ٢٢ ملیۆن یۆرۆ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی پێشکەش بە سووریا دەکات

یاسین