ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له ڕوونكردنهوهیهكدا، ئاشكرای كرد، گرتەڤیدۆیەکانی کاتی ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و کارمەندێکی تیمی پاسەوانی کۆمپانیای کار ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، وتیشی، لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نییە.
ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه:
سەبارەت بە ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/سکویریتی) کۆمپانیای کار، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کارو شوفێری تەنکەری سوتەمەنیەکە و بریندار بوونی دوو کەسی تر، لە گرتەڤیدۆیەکانی کاتی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بێت، بەڵام لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نییە، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٧/٩