ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاندریا ناسی باڵیۆزی نەمسا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی نەمسا لە عێراق كورتەیەكی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی بەتایبەت لەبواری ئاكادیمی و هاوبەشیی زانكۆكانی هەردوولا و بواری ئابووری و بارزرگانی خستەڕوو. لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ گەل و حكوومەتی نەمسا هەبوو كە یارمەتیدەر و هاوسۆزی دۆزی گەلی كوردستان بوونە و داواشی كرد پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و نەمسا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەر لەو دیدارەدا باس لەبارودۆخی سیاسیی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان كرا.

بەردەوامیی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی شنگال و هۆكارەكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

به‌ وێنه‌… ده‌ست به‌ دروستكردن و كۆنكریتكرنی چه‌ند شه‌قامێكی توڕه‌ق كرا

سەڵاح