ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆشیار زێباری: ئەو سێ حیزبەی دوروخرانەوە فاكتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕین

 

ئەندامێکی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان،رایگەیاند:” بڕیاری دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی سەر بە پەكەكە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە كارێكی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات و دەڵێ، ئەو سێ حزبە فاكتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕین.

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵاتیی ئێكس نووسیویەتی” بڕیاری دەستەی دادوەری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ قەدەغەكردنی سێ حزبی كوردی سەر بە پەكەكە لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی ڕاست و ژیرانەیە، چونكە بوونەتە شانەیەكی شێرپەنجە لە جەستەی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق لەگەڵ ئەوەشدا فاكتەرێكی ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی

یاسین

‎ئاگاداریه‌ك ‎له‌ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه ‌بۆ هاووڵاتیان

دڵشاد

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین