بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو(نازەنین ئەبابەکر کەریم)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و هاوڕێیانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت، خودای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ی ئابی ٢٠٢٤