zagros news agency

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان وەڵامی چەند دەزگایەكی راگەیاندن دەداتەوە

 

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەواڵ و ڤیدیۆی چەند دەزگایەكی راگەیاندن سەبارەت بەبوونی حاڵەتی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە كەمپێك لە زاخۆ، بەهۆی هەبوونی ترس كەمپەكە بەجێدەهێڵن رەت دەكاتەوە و دووپات لەوە دەكاتەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵ کردن دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 9/8/2024، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، راگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تیایدا هاتووە: “لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگۆ و هەواڵی نادروست لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن سەبارەت بەبوونی حاڵەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوایە بەهۆی هەبوونی ترس کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شەنگال، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە.

وەزارەت دەڵێت: ئەوە دژ بە بنەماکانی ڕاست و دروستی گواستنەوەی زانیارییە لە کاری رۆژنامەوانی، لە هەمان کاتیش سەرجەم دانیشتوانی کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵ کردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دێڵێتەوە تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئاماژە بەوەش كراوە کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت سیمای پێکەوەژیان و یەکترقەبوڵکردن و لێبوردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ١٣٠ بەندکراوی ڕادەستی ئێران کردەوە

سەڵاح

ئه‌گه‌ره‌كان بۆ لێدانی گرووپه‌ میلیشیاكانی عێراق له‌ به‌رده‌م ئیسرائیلدا كراوه‌ن

یاسین

مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات

سەڵاح