zagros news agency

منداڵێک بەهۆی خواردنەوە وزەبەخشەکان گیانی لەدەستدا

دوای خواردنەوەی شەش قتوو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان  منداڵێک بەناوی زولفەقار لە دیالە کۆچی دوایی کرد .

منداڵێک بەناوی زولفەقار وەلید محێمید سەعیدی، کە تەمەنی 13 ساڵ بوو و دانیشتووی ناحیەی عەبارە بوو لە پارێزگای دیالە، دوای تێکچوونی باری تەندروستیی بەهۆی خواردنەوەی شەش قتوو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان (ئینێرجی درینک) کۆچی دوایی کرد.

زولفەقار دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستیی گەیێندرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقوبە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی.

ئەم ڕووداوە بووەوە هۆی نوێبوونەوەی بانگەوازەکان بۆ خاوەن دووکان و مارکێتەکان کاتێک ئاگاداری مەترسییەکانی فرۆشتنی خواردنەوەی وزەبەخش بن بە منداڵان، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی هۆشیارکردنەوەی منداڵان و دایک و باوکان کرایەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی زیادەڕویکردن لە خواردنەوەی ئەم جۆرە خواردنەوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار وڵاتی ڕۆژئاوایی پڕۆژەبڕیارێکیان دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دایه ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

یاسین

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: بودجەی نوێ کۆتایی بە دیاردەی بەفیڕۆدان دەهێنێت

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

یاسین