ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فوئاد حوسێن : كێشەی مووچەی مانگی حەوت چارەسەربوو

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كێشەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بووە و مانگی هەشتیش بەمنزیكانە چارەسەر دەبێت و دابەش دەكرێت.

ئەمشەو یەكشەممە لە ماڵی د. شاخەوان عەبدوڵا لە بەغدا، سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق و بەشێك لە وەزیر و سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بۆ تاوتوێكردنی كێشە و گرفتە تایبەتەكانی بەردەم پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لەنێوان هەرێم و بەغدا.

دوای كۆبوونەوەكە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە كۆبوونەوەكەدا كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕالی لەبارەی مووچە تاوتوێ كران، هەروەها چارەسەركردن و بەردەوامی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و مانگەكانی داهاتوو تا كۆتایی ساڵ خرانەبەرباس.

گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا سەرجەم وەزیر و پەرلەمانتاران لەسەرجەم فڕاكسیۆنەكان بەیەكەوە كار بكەن بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە و نەهێشتنی گرفت و بەربەستەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق.

فوئاد حوسێن هەروەها گوتی: كێشەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بووە و لەمڕۆژانە دابەش دەكرێت، بۆ مووچەی مانگی هەشتیش هەوڵ دەدەین لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا گرفتەكان چارەسەر بێت و ئەویش دابەش بكرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیشی كردەوە كە هەوڵ دەدرێت كێشە تەكنیكی و هونەرییەكانی دابەشكردنی مووچە لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕال چارەسەر بكرێت، ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر بوون كە چارەسەریش دەبێـت، ئەوا دابەشكردنی مووچە بەگوێرەی یاسای بودجە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین

ئەمەریکا تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ سزاكان له‌ ڕێگه‌ی مالیزیاوه‌ ده‌خاته‌ پاڵ ئێران

سەڵاح