ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن دەکاتەوە

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/9/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيه‌كانى، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، ستايشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانيى پارێزگاكه‌ى كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌هاهه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕيى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتيياندا، ده‌ربڕى.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا. له‌مبارەیەوە، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كرد‌.

له‌ كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى و داواكارى و پێشنياريان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕييه‌كان خسته‌ ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆیەکەم جار مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت 50 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت

یاسین

سیستەمی چارەسەری پاشماوەی پزیشكی له‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ دامه‌زرا

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

یاسین