ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا وادەی خۆتۆماركردنی بەڕووی لیست و هاوپەیمانیەتییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووه‌ ،  كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی 5ی ئادار دەرگەی خۆتۆماركردن دەكرێتەوە تاكو ئێوارەی رۆژی 14ی ئاداری داهاتوو بەردەوام دەبێت و لەم ماوەیەدا سەرجەم لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن.

كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە ده‌دات ،   خۆتۆماركردنەكە لە فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لە بەغدا یاخود نووسینگەی هەڵبژاردن لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

جەختیشی كردەوە كە لایەنە سیاسییەكان دەتوانن لەو ماوەیەدا لیست و هاوپەیمانیەتییەكانیان تۆمار بكەن و بەهیچ شێوەیەكیش ئەو وادەیە درێژ ناكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەم بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری تەندروستیی لوبنان: هەر ئەمڕؤ ٥١ کەس به هۆی بۆمبابارانی ئیسرائیل کوژراون

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین