ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاڤان حمەسالح: دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەتی سلێمانیش بكەین

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت ئێمە دەمانەوێت وەك چۆن لە هەولێر و دهۆك خزمەتگوزاری و پرۆژە كراوە ئاواش لە سلێمانی هەمان خزمەتگوزاری هەبێت بۆیە دەبێت دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین .

ئاڤان حمەسالح مستەفا كاندیدی ژمارە 4ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە پرۆژەی زۆر باشمان پێیە بۆ شاری سلێمانی ئەگەر دەنگمان پێبدەن هەمان پرۆژەكانی هەولێر لەو شارەش جێبەجێ دەكەین بە داخەوە دەسهەلاتدارانی شاری سلێمانی نەیان توانیوە خزمەت بەو شارە بكەن دەنگ بدەن بە پارتی بۆ ئاوەدانی ئەو شارە .

ئەو كاندیدەی پارتی گوتیشی سالانێكی زۆر لە ناو یەكێتی لاوانی كوردستان كارمكردووە دەمەوێت خزمەت بە چینی لاوان بكەم لە بوارەكانی وەرزش و ڕۆشنبیری و هونەری دەستی ئەو گەنجانە بگرین كە بەهرەمەندن پەرە بە تواناكانیان بدرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتى سنوورى هەولێر، لە بڕیارێکی مەسرور بارزانی سوودمەند بوونە

سەڵاح

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و 18 کەسیش دەستگیرکران

سەڵاح

سەرۆك بارزانی: لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بە توندی پێداگری لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە

یاسین