كاندیدێكی پارتی لە شاری بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی ئابووریی بەهێز، خزمەت و ئاوەدانی پاراستنی ئاسایش و سەقامیگری و توانای دیپلۆماسی و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە پێگەیەکی باشدایە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە بەرەو ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی. ئەوەی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان پارتی لە حزبەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، دیمەنی پڕ خزمەت و ئاوەدانیە لە ناوچەکانی ژێر حوکمڕانیی پارتیدا بەراورد بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، بۆ نموونە، هەولێر و دهۆک گەشەی ئابووریی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، لە پێشکەوتنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنانی بیانیدا زۆر پێش کەوتوون. ئەمە سەرکەوتنی پارتی بووە لە ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سلێمانی و گەرمیان و ناوچەكانی بن دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی، گەرچی داهاتێكی زۆری هەیە و دەچێتە گیرفانی یەكێتییەوە، كەچی هیچ خزمەتێک بە خەڵکی ئەم سنوورە نەكراوە. پارتی دەیەوێت پڕۆژە و خزمەت و دەستی وەربەرهێنانی بیانی بۆ سنوورەکە بهێنێت، کەچی یەکێتی ڕەیان کلدانی و تاقمەمیلیشیاکانی بۆ دەهێنێت.
حوسێن ئەنوەر كاندیدی ژمارە 16ی لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی بە درووشمی خزمەت و ئاوەدانییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئامانجیشی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری سلێمانیییە. ئەوانەی دەڵێین، پارتی سلێمانی پشتگوێخستووە، کۆمەڵێک قەڵەم فرۆش و جاش میدیا و ڕۆژنامەنووسن کە لە ئاست قاچاخچێتی و تیرۆر و تۆقاندن و خەفەکردن و تاڵانکاری داهاتی ئەم سنوورە نقەیان لێوەنایات و دەیانەوێت گەندەڵی و شکستەکانی یەکێتی بکەنە ئەستۆی پارتی.
پارتی لە ڕابردوودا بەردی بناغەی سەدان پڕۆژەی لەم سنوورە داناوە و هاووڵاتییانی سنوورەکە دەبێت ببپرسن کە ئەو لایەنە کێییە پڕۆژە دەهێنێت و ئەو لایەنەش کێییە کە ڕێگری لە جێبەجێکردنیان دەکات.
حوسێن ئەنوەر گوتیشی ئەوان هەڵگری درووشمی “کۆتایی پێ دەهێنین” کە کەمەبەستیان کۆتایی هێنانە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و خزمەت و ئاودانی. بۆیە لێرەوە بەڵێن دەدەین، کۆتایی بە دزینی داهاتی مەرز و ژێرخان و سەرخانی ئەم سنوورە بهێنین. کۆتایی بە قاچاخچێتی دووگ و جگەر و هێلکەی بەسەرچوو بهێنێن. کۆتایی بە کوشتنی کاسبکار و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنێن. کۆتایی بەتیرۆر و زەبر و زەنگ و تۆقاندن و کەڵەگاسالاری بهێنین.
حوسێن ئەنوەر باسی لەوەشكرد پێویستە هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی خۆشەویست، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و پارتی بکەن بە هێزی یەکەمی سنوورەکە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی لەدایکبوونی ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی بۆ سنووری سلێمانی، خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، کە شایەنی خزمەتی زۆرن و شایەنی و دەسەڵاتێكی باشتر لە دەسەڵاتی یەكیتیین. پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت بەبێ هیچ جیاوازییەک بە هەموو توانایەوە خزمەتی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی بکات.
ئا: گۆران هەركی