ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتی لە هەوڵی تەزویرکردندایە

 

بەپێی زانیارییەکان یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لەیەکەی حەفتاوە دەستی پێکردووە.
لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا یەکێتی بە بیانووی تێستی دەنگدان چەندین دەنگدەری دەنگدانی تایبەت کە پێکهاتبوون لە ئەفسەر و کارمەندانی لیواکانی یەکەی حەفتا، پۆلیس، بەرگری و فریاکەوتن دەنگیان داوە، ئەوەی جێی تێڕامانە لەم دەنگدانە هاوشێوەی دەنگدانی گشتیی دەنگ بە لایەنی سیاسی کە لیستی یەکێتیە دراوە و تەنانەت لە هەندێک شوێن کاندیدەکەش دیاریکراوە کە ئەمەش گومانێکی گەورە لەسەر ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست دەکات.
هاوکات لەناو کۆمیتەکانی یەکێتی بە هەمانشێوە دەنگ بۆ یەکێتی لەژێر ناوی تێست و تاقیکردنەوە تۆمار کراوە، ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەشێک لە کادرانی یەکێتی لەژێر فشاردا ناچارکراون دەنگ بە لیستی یەکێتیی بدەن.
بەپێی زانیارییەکان ، لیوای ١٦ی یەکێتی کە پێشتر سەر بە سوپای عێراق بوون دوای شەڕی داعش گەڕانەوە سەر یەکەی ٧٠، ڕۆژی هەینی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٤ بە بیانووی (تێستی دەنگدانەوە) ژمارەیەک کەس هاتوون کە ئامێری دەنگدان و سندووقی دەنگدانیان پێ بووە، دەنگیان داوە و پیێان گووتوون ئەمە تێستی دەنگدانە.
ئەوەی کە دەبێتەی مایەی گومان و سەرنج تەواوی لیواکە دەنگیان داوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیان بە ١٠ پاس بردووە بەش و بنکەکانیان بردووە بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، بەناوی پرۆڤەی دەنگدانەوە دەنگیان پێداون
یەکێکی تر لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانی دەنگدەرانە بە بڕی ٥٠ هەزار دینار تەنانەت ئەم فشارە لە فەرمانگەکانی سنوری گەرمیان و کۆمپانیا تایبەتەکانی گەرمیان و کارگەکانی کراوە کە خۆیان و خێزانیان کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزانیان ببەن بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، ئەم هەنگاوە گومانی گەورە دەخاتە سەر هەنگاو جووڵەکانی یەکێتی .
هەروەها لە ناحیەی باوەنووری گەرمیان ٧٨ پۆلیس لەژێر فشاردا دەنگیان پێدراوە.
مەترسی ئەم هەنگاوی یەکێتیی وایکردووە کە بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی دەرببڕن و سکاڵا تۆمار بکەن.

پێویستە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وێڕای گرتنە بەری رێککاری پێویست، هەروەها داوا دەکەین بە وردی چاودێری ئەم هەنگاوانە بکەن، چونکە پرۆسەکە دەخاتە گومانەوە، داواکارین لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە وردی چاودێری ئەم باردۆخە نامۆیە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان حەمەدەمین: کردەوەکانمان شایەتیی ئەوە دەدەن چیمان کردووە لە ڕابردوودا

دڵشاد

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتەروو

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین