ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زرنگ شەهید كەمال : لە سلێمانی بووجەی پرۆژەكان دەدزرێت

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی پرۆژەی زۆر پیە بۆ ئەو شارە وە لە ماوەی رابردوودا بۆ زۆر لە پرۆژەكان بووجە نێردراوە بەلام بەداخەوە بووجەكە خوراوە و پرۆژەكان تەواو نەبوون خەلكیش دەزانێت ئەمە لە ئەستۆی كێیە و كێ لێرە دەسهەلاتدارە .

زرنگ شەهید كەمال كاندیدی ژمارە 29 لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە لێرە هیواێكمان هەیە هە هیوای هەموو خەلكی عێراقە نەخۆشخانەی هیوا بگوازینەوە سەر دوو سایدی هەواری شار تونێلی پێشرەو كە شوێنێكە دوورە لە جەنجالی و سەوزایی زۆرە .

ئەو كاندیدەی پارتی لە شاری سلێمانی گوتیشی یەكێكی تر لە پرۆژەكانمان نۆژەنكردنەوەی قەلای جوندییە لە سلێمانی بكرێتە شوێنێكی گەشتیار وە هەول دەدەین وە دروستكردنی چەندین بەنداو بە كەمترین تێچوون .

زرنگ شەهید كەمال گوتیشی ئەگەر بچمە پەرلەمان بەبێ گەرانەوە بۆ حكومەت هەولدەدەم لە رێگایی پرۆژەێكەوە لە سەدا 50ی كێشەی كرێنیشینان چارەسەر دەكەم و ببنە خاوەن یەكەی نیشتەجێ بوونی خۆیان .

هەواڵی پەیوەندیدار

کەنەداش سوپای پاسداران دەخاتە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

sirwan

هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

دڵشاد