zagros news agency

سەرهەد بایز : پارتی واتە كورد و كوردستان

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت شاری سلێمانی لانكەی شۆرش و بەرخودان بووە بەلام جێگایی داخە لەلایەن دەسهەلاتدارانی ئەو شارە پەراوێز خراون وەكوو پێویست خزمەتنەكراون ئەمەش لە پێشینەی كاری پارتی دیموكراتی كوردستانە ئاوەدانی خۆشگوزەرانی بۆ شاری سلێمانی بگەرێنینەوە .

سەرهەد بایز كاندیدی ژمارە 38ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند دروشمەكانی پارتی لە هەموو حزبەكانی تر جیاوازە چونكە پارتی واتە كورد و كوردستان ئەگەر سەیری دروشمەكانی حزبەكانی تر بكەیت هەموویان لە یەك شوێنەوە سەرچاوەیان گرتووە ئەو دەولەتێكی ئیقلیمی ناوچەكەیە كە دژی پارتی بەكاریان دەهێنن .

سەرهەد بایز گوتیشی پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لە زۆر ڕوەوە خزمەت بەو شارە بكات كە پەراوێز خراوە رێگری كردن لە مامەلە بە مادە هۆشبەرەكان بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكال و ئاژەلداری .

سەرهەد بایز باسی لەوەشكرد ئەگەر هاتوو چومە پەرلەمانی كوردستان هەولدەدەم ناوچەكانی ئیدارەی راپەرین بكرێنە شوێنی گەشتیاری كە ناوچەی زۆر باشمان هەیە تاوەكوو وەبەرهێنان لەبواری گەشتیاری تێدا بكرێت و خەلك سەردانی ئەو ناوچانە بكەن و تێدا بمێنەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی هەینی، گەشتکردن لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕادەگیرێت

سەڵاح

لە عێراق رێگە بە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران نادرێت

سەڵاح

ڕاوێژکاری سوودانی: گەندەڵێ دۆخی کارەبای عێراقی خراپ کردووە

یاسین