بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دووپات دەكەینەوە، ئەو ئەنجامانەی كە ڕۆژی شەممە 19/10/2024 لە لایەن گوتەبێژی كیانێكی سیاسی بە ناوی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بڵاو كرایەوە، هیچ راستیەكیان تێدا نیە.
دووپاتی دەكەینەوە كە تەنیا ئەو داتا و ئامارانە راستن كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاو دەكرێتەوە و بەدەر لەو داتا و ئامارانەی ئێمە، هەر كیانێكی سیاسی ئەنجام رابگەیەنێت، بە بەشێك لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەژماری دەكەین كە بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن، لە كاتژمێر 12ی شەوی 15 لەسەر 16/10/2024ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگیراوە.
داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە پابەند بن بە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنەوە.
جومانە غەلای
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق
19/10/2024