ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان و هەروەها لەسەر داواکارى بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە ڕاگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

سەڵاح

ئیسرائیل: لە ساڵێکدا چل هەزار جار بنکەکانی حەماسمان بۆمبا‌باران کردووە

یاسین

لقی سێی پارتی: ته‌قه‌كه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن

سەڵاح