zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئازەربیجان دەکات

بڕیارە سبەی دووشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگاتە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا (COP29).

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك دەچێتە باكۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا (COP29) كە بڕیارە لە 11 تا 22ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەفەرمی لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان بانگهێشتی كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا كراوە.

كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا كە بەسەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵ تاوتوێی چەند بابەتێكی پەیوەست بە كەشوهەوا دەكرێت، لەوانە گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا، وشكەساڵی، كەمكردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەكان و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست كێشەی گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا و هەژارییەوە دەناڵێنن

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد

هەوڵەکانی ڕزگار کردنی یانەی نەورۆز لەقەیرانی دارایی بەردەوامن

یاسین

دارەتوو… قیرتاوکردنی دووسایدی ( گەڕەکی ژین )

یاسین