ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی 11ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان (USKBC) کرد، کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد، کە بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیيانە بەڕێوەچوو، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو.

لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگی لە عێراق و ناوچەکەدا هەیە و ئامانج لە سەردانەکەیان دەربڕینی پشتیوانی و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕانکاری و پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بوارەکانی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی و پرۆژەی (هەژماری من) و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران.

لە بە شێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، کە وەستانی، زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتی داوە و پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی حکوومەت وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

گەشاوە شەھید ئازاد: سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان

دڵشاد

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین